به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب ئه‌و سه‌یرانه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له شاری شیراز به‌ڕێوه چوو، زیاتر له ٢٠ كه‌س له خوێندكارانی به‌شه‌كانی پزشكی، دیانپزشكی، ده‌رمانسازی و پیراپزشكی له‌و سه‌یرانه‌دا به‌شدار بوون.
ته‌وه‌ری فێركاری ئه‌و سه‌یرانه «واتابه‌خشی له ژیان له‌بواری خۆبه‌خشانه»دا بوو كه له‌و ڕاستایه مه‌تین لۆتفی وه‌ك فێركار، وێڕای شیكاریی بواره‌كانی بنه‌ڕه‌تی ژیان، «واتا»، «ئاسووده‌یی» و «ڕه‌زامه‌ندی» وه‌ك سێ بنه‌مای گرینگی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژمار كرد و به جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای «واتا» وتی كه مه‌عنه‌وییه‌ت له بیری ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر چوار پێوه‌ندی ڕاوه‌ستاوه:
سه‌ره‌تا «پێوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوا» له‌ژێر تیشكی ناسین، یاد، سپاس، یه‌كتاپه‌رستی و په‌رستشی خوا؛
دووهه‌م «پێوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هاوچه‌شنانی» له‌ژێر تیشكی دڵۆڤانی، سۆز، خزمه‌ت و پشتیوانی له‌وان؛
سێهه‌م «پێوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی» له‌ژێر تیشكی گه‌شه، پاكبوونه‌وه، پێشكه‌وتن و په‌روه‌رده‌ی خۆی؛
چواره‌م «پێوه‌ندیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژینگه» له‌ژێر تیشكی ئاوه‌دانی زه‌وی، ته‌ندرووستی ژینگه، نیشتمان دۆستی و ژینگه‌پارێزی.
ئه‌و وێڕای ڕوونكاری گرینگیی واتابه‌خشی به ژیان، باسی له فه‌لسه‌فه و شوناسی خۆبه‌خشانه كرد و پێگه‌ی ناوه‌نده خۆبه‌خشه‌كانی له كۆمه‌ڵگادا تاوتوێ كرد و ناوه‌ند و ڕێكخراوه خۆبه‌خشه‌كانی له گرینگ‌ترین و شیاوترین به‌ستێنی شوێنكه‌وتنی «واتا» هه‌ژمار كرد. له درێژه‌ی به‌رنامه، دكتۆر سه‌عده‌ددین سددیقی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح، باسی له ناساندنی ئامانجنامهی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه وه‌ك یه‌كێك له ڕێكخراوه خۆبه‌خشه‌كان كرد و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی، هه‌وڵ بۆ واتابه‌خشی به ژیانی به‌رده‌نگانی خۆی له‌ڕێی په‌روه‌رده‌ی هاوسه‌نگی ئه‌وان و هه‌روه‌ها پێكهێنانی به‌ستێن بۆ به‌رده‌نگانی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا هه‌ژمار كرد.
دكتۆر حه‌بیبوڵڵا دانیالی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانكۆی سه‌نعه‌تی شیراز و میوانانی تری ئه‌و به‌رنامه‌یه، وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی و ڕۆڵی ناوه‌نده خۆبه‌خشه‌كان له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا، به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له قۆناغی خوێندن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هێندێ خاڵی ڕێكاری و گرینگی بۆ خوێندكاران و به‌رده‌نگان خسته ڕوو و وتی دینداری له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی له بواره‌كانی زانستی له گرینگ‌ترین شێوازه‌كانی بانگخوازی هه‌ژمار ده‌كرێ.
له كۆتاییدا له لایه‌ن موحه‌ممه‌د خه‌لفانی، به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پارێزگای هۆرمۆزگان، سپاسنامهیهك و چه‌ند كتێبێك به خوێندكارانی ئاماده‌بوو له به‌رنامه پێشكه‌ش كرا.
بۆچوونه‌کان